هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق ده‌درێت

 

له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خولێكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق, محه‌مه‌د عه‌لی زه‌یتی وه‌ك به‌ ته‌مه‌ن ترین په‌رله‌مانتار وه‌ك سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری په‌رله‌مانی عێراق دیاری كرا, له‌گه‌ڵ ئوه‌ی تا ئیستا دوو دانیشتنی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌ بردووه‌, ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا, له‌ هه‌ولێكی كوشتن رزگاری بوو

كه‌سێكی نزیكی محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عیراق، رایگه‌یاندوه‌:” ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كاتێك له‌ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵیدا بوون و سوڕاونه‌ته‌وه‌، هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مان”.

وتیشی:” رووداوه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ویستوویه‌تی شوێنه‌كه‌ جێبهێڵێت”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:” له‌ئێستادا سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مان له‌ ئۆتێل ره‌شیدا ده‌ژی و له‌سه‌ر حسابی خۆی پاره‌ی هۆتێله‌كه‌ ده‌دات”.

Back to top button