كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی كۆتای هات, ده‌لێن ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

 

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ تاوێكردنی پرسێك له‌ شاری هه‌ولێر كۆبویه‌وه‌, له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ وته‌بێژی حزبه‌كه‌ رایگه‌یاند ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند:” كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی رۆژبوو له‌گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێم و عیراق”.

له‌ باره‌ی هه‌ڵبژادنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌عدی پیره‌ ده‌لێت:” یه‌كێتیی ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان”.

هه‌روه‌ها بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق گوتی:” هێشتا كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و یه‌كێتیی و پارتی سورن له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی ستراتیژی خۆیان بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد”.

Back to top button