سبەی كاتژمێر 12ی شه‌و بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات

 

دوا ئه‌وه‌ی كۆمیۆنی باڵا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌دواخست به‌ پێی راگه‌ێندراوێكی كۆمسیۆنی باڵا كاتژمێر 12ی شەوی سبەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات

پێش كەمێك كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند لە كاتژمێر 12ی شەوی سبەینێ دووشەممەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات و ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.

كۆمیسیۆن ئەوەشی راگه‌یاند كە بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی لە رۆژی 11ی ئه‌یلوولەوە ده‌ستپێده‌كات، كە دەكاتە دوای كاتژمێر 12ی شەوی سبەی دووشەممەوە.

بەم شێوەیە، لە سبەی شەوەوە لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان دەست بەبانگه‌شه‌ی هەڵبژاردن دەكەن.

كۆمسیۆن هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووە كە ناوی كاندیدان له‌ ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتیی هه‌رێمی كوردستان په‌سند كراوه‌.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە دەبوایە بەر لە هەفتەیەك بانگەشەی هەڵبژاردن دەسپێبكات، بەڵام بەهۆی دانوستاندنی لایەنە سیاسییەكانەوە، هەفتەیەك دواخرابوو.

Back to top button