چاره‌نووسی 45 پێشمه‌رگه‌ی دیلی ده‌ستی داعش ئاشكرا ده‌بێت ئێستا له‌ زیندانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ باشوری كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ كه‌وتنه‌ ده‌ستی داعش دوای تێپه‌ڕینی سێ‌ ساڵ به‌سه‌ر شوێن بزربوونیان, لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەند زیندانێكی عێراقەوە پەیوەندی بە بەشێك لە كەسوكاریانەوە كراوە و پێیان گوتراوە، ئەو پێشمەرگانە لە زیندان ماون و لە زیندانەكانی حەشدی شەعبیدان.

نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان, عیرفان سه‌دره‌دین, له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ دوای به‌دوا داچوونی زۆر توانیمان زانیاری ورد له‌ باره‌ی چاره‌نوسی 45 پێشمه‌رگه‌ی دیلی ده‌ستی داعش كۆ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌زیندانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین, له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌ش وكاری دیله‌كان كراوه‌.

Back to top button