راگهێندراوێك له ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
راگهێندراوێك له ناوەندی هاوكاریی حزبەكانی رۆژههلاتی كوردستانی
دوای هێڕشه دڕندانهكهی سوپای پاسداران بۆ سهر قهڵای دیموكرات له شاری كۆیه كه بووه هۆی گیان له دهستدانی ژمارهیهك سهركردهو كادرو پێشمهرگهی دیموكرات, ناوەندی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی ئێران رایگەیاند، داوا كاری بۆ مانگرتنی دوكاندار و بازاڕەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ رۆژی چوارشەممە 12ی ئەیلولی 2018، دواخراوە.
لە راگەیەندراوێكی ناوەندی هاوكاری حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه، تیایدا هاتووە: “لە بانگەوازی پێشووی ناوەندەكەیان داوا لەكۆمەڵانی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان كرابوو كە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە تاوانەكانی كۆماری ئیسلامی كە رۆژی 8ی ئەیلول دژ بە گەلی كورد ئەنجامیدا، دوكان و بازاڕەكانیان دابخەن و مانگرتنی گشتیی رابگەیەنن، بەڵام پاش بڵاوكردنەوەی بانگەوازەكە و راوێژ لەگەڵ كەسایەتی و حزبەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان بڕیارماندا بۆ یەكڕیزی زیاتری نێوان حزبەكانو بۆ ئەوەی بە تێكڕای حزبو لایەنە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بانگەوازی مانگرتن ئاڕاستەی خەڵكی كوردستان بكەین، بڕیارماندا رۆژی چوارشەممە 21ی خەرمانان وەك رۆژی مانگرتنی گشتیی لە رۆژهەڵاتی كوردستان رابگەیەنین”.
راشیگەیاندووە: “لەداهاتوویەكی نزیكدا راگەیەنراوێكی دیكە بە واژۆی حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بڵاودەكرێتەوە”.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
پێكهاتوو لە:
– كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
– كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
– سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
– حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
– حیزبی دیموكراتی كوردستان
18ی خەرمانانی 1397
9ی سێپتەمبەری 2018