سیستانی: عهبادی و چوار كهسایهتی دیكه بۆ وهرگرتنی پۆست سهرۆك وهزیران رهتدهكاتهوه
لهگهلً بهردهوامی گفتوگۆكانی پهیوهست به پێكهێنانی حكومهتی نوێی عێراق كه تا ئێستا كێبڕكێ له نێوان چهند كهسایهتیهكی ساسیه له دواههمین پێشهات, بەرپرسێکی هاوپەیمانی سائیروون رایدەگەیێنێت “عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان پێنج کەسی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتکردووەتەوە، لەنێویاندا عەبادی و مالیکی”.
سەباح ساعدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیروون، کە لەلایەن موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکرێت، رایگەیاند “لە کۆبوونەوەیەکدا لە نەجەف، عەلی سیستانی شاندی دانوستاندکاری ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە، کە رەتیدەکاتەوە هەریەک لە حەیدەر عەبادی، نووری مالیکی، هادی عامری، فالح فەیاز و تارق نەجم پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرن”.
سەباح ساعدی ئاماژەی بەوەشکردووە “ئێمە لە هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە کاندیدمان هەیە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، بەڵام حەیدەر عەبادی لەنێودا نییە”.
حەنین قەدۆ، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری رایگەیاند، مەرجەعییەت رێنمایی ئەوەی داوە کەسێکی نوێ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێت، بۆیە “هەریەک لە نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی چانسیان نییە و نابنەوە سەرۆکوەزیران”.
هاوکات عامر فائیز، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە، گفتوگۆی نێوان موقتەدا سەدر و هادی عامری لەبارەی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بەردەوامە.
پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستاندنەکان ئێستا لەنێوان هەردوولا گەیشتووەتە لێکتێگەیشتنێکی باش، بەڵام راگەیاندنی گەورەترین فراکسیۆن پێویستی بەکاتی زیاترە بۆ ئەوەی هاوبەشە سیاسییەکان بگەنە لێکتێگەیشتنی کۆتایی.
دوای ئەنجامدانی دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دۆخی بەسرە، هەریەک لە هاوپەیمانی سائیروون و فەتح داوای دەست لەکارکێشانەوەی حەیدەر عەبادی و کابینەی حکومەتیان کرد و دواتر عەبادی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ مەبەستی دیکە و زەمینەی هاوپەیمانی نوێ قۆستراوتەوە.
هەرچەندە هاوپەیمانی سائیروون، کە سەدر سەرۆکایەتی دەکات و خاوەنی 54 کورسی پەرلەمانە، لەگەڵ هاوپەیمانی نەسری عەبادی لە یەک بەرەدان، بەڵام دوای دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقی لەبارەی دۆخی بەسرە، سائیروون داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبادی کرد.