به‌ 10 رێگا خۆتان له‌ شێرپه‌نجه‌ بپارێزن.

لەبەر ئەوەی (30%) ی شێرپەنجەكان هەر بە تۆزە گۆڕانكارییەكی سادە لە ژیاندا ڕێگەیان لێ دەگیردرێت.”

ناوەندی توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی شاری مەشهەد لە نەخۆشی شێرپەنجە 10 رێگەی پێشگرتن لەو نەخۆشییەی دەستنیشان كردووە كە بریتین لە :

1. وەرزش بكەن و بەردەوام و بە رێكوپێكی چالاكی و جووڵەتان هەبێت.

2. مەهێڵن قەڵەو بن، یان كێشی لەشتان زۆر دابەزێت و وەك دەگوترێ، لاواز و كزبن.

3. خۆ لە زۆرخۆری بپارێزن، ئەوەندەی بۆتان دەلوێ كەم بخۆن.

4. لە بری سووركردنەوەی خواردنەكان، هەوڵ بدەن خواردنی كوڵاو بخۆن.

5. ئەوەندەی پێتان دەكرێ خواردنی گۆشتی حەیوان (گۆشتی سوور) و شیرەمەنییە زۆرچەورەكان كەم بكەنەوە و لەبری ئەوانە ماسی و مریشك و رووەك بخۆن

6. هەموو رۆژێ سەوزەو میوە بخۆن.

7. خواردەمەنی سوێرو جۆرەكانی ترشیات مەخۆن.

8. ساردییە گازدارەكان و ئاوەمیوەی ناسروشتی مەخۆنەوە.

9. خواردەمەنییەكانتان لە دەرەوەی بەفرگر(سەلاجە) دامەنێن و تەنانەت لەوێیشدا بۆ ماوەیەكی كورت هەڵیانگرن.

10. لە بیرتان بێ خواردنە ئامادەكراوەكان وەك كالباس و سووسیس و پترزا زیانی لەڕادەبەدەریان هەیە.

Back to top button