گومان لەهێرشی داعش بۆ سەر كەركووك دەكرێت

خواكوڕك

ئەمرۆ بەیانی لەچەند قوڵەوە داعش رژانە ناو كەركووك و دوبز و چەند ناوچەیەكی تر كە تێیدا ئاسایشی پارتی لەكەركووكی بەئامانج گرت، چاودێرێكیش دەلێت گومان لە هاتنی ئەو هێزانە هەیە بۆ ناو كەركووك.

ئەمرۆ بەیانی داعش هێرش دەكاتە ناو شاری كەركووك و سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاند: “ئەوانەی هێرشیان كردووەتە سەر شاری كەركووك هەموو ئەو كەسانەن كە لەگەڵ ئاوارەكان هاتوونەتە ناو كەركووكەوە”.

ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاندووە”ئەو كەسانەی كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21-10-2016 هێرشیان كردووەتە سەر شاری كەركووك هەموویان بەناوی ئاوارەوە هاتوونەتە ناو شارەكە، شانە نوستووەكانیان بە پێدانی چەك ‌و تەقەمەنی هاوكاریان كردوون، ئەوانیش دۆخەکەیان دروست كردووە، بەڵام خۆشبەختانە دۆخەكە لە ژێر كۆنترۆڵدایە بەڵام چاودێرێكی سیاسی پێی وایە ئەو گروپە تیرۆرستە بۆ ئامانجی تر ئاسان كاری بۆ كراوە.

 

نیاز حاجی نووسەر و چاودێری سیاسی دەلێت , دوای ئەوەی لەم مانگەدا چەندین لایەنی عەرەبی و تورکومانی شاری کەرکوک راشکاوانە هەڵوێستی خۆیان راگەیاند بەوەی کە داوای ریفراندۆم دەکەن تا لەو رێگایەوە کەرکوک بگەرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.

 

هەروەها حاجی دەشلێت، دوای ئەو هەلوێستە راشکاوانەیەی ئەو دوو پێکهاتەیە ، پیلانەکان دژی ئەو شارە دارێژران و ئەمرۆ دەست بە جێبەجێکردنی کرا, ئەو ژمارە زۆرەی داعش بەو هەموو تۆپەڵە ریش و بە تەواوی چەک و تفاقەوە وا بە ئاسانی ناگەن بە ناو جەرگەی کەرکوک ئەگەر هێزێک هاوکاری نەکردن, ئەو پیلانە بۆ هاتن و هینانی حەشدی شەعبیە ,بۆ هەڵگیرسانی شەری کورد و عەرەبی سوننەی شارەکەیە, بۆ ئاڵۆزکردن و تێکدانی دۆخی ئەمنی شاری کەرکوکە , پیلانێکیشە بۆ بە ئامانجکردنی نەجمەدین کەریم و دام و دەزگا ئەمنی و کارگێریەکانی شارەکە, هەروەها گوشارێکیشە بۆ ئەوەی پێشمەرگە هێرشەکانی بۆسەر موصڵ رابگرێت .

 

هەروەها نیاز حاجی چەند پرسیارێك دەكات لەهاتنی ئەو گروپە تیرۆرستە و دەلێت ئەو ژمارە زۆرە چەکدارەی داعش بەو هەموو ریشەوە چۆن دزەیان کردوە بۆ ناو شاری کەرکوک ؟ دەبێ چ هێزێک هاوکاری کردبن ؟ ئەی بۆ رۆژی هەینیان هەڵبژارد ؟ بۆ دەزگا ئەمنیەکان و فەرمانگە و دامەزراوە گرنگەکان کرانە ئامانج؟ ئەی بۆ کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی پێشمەرگە بۆسەر موصڵ هەڵبژێردرا بۆ بە ئامانجکردنی کەرکوک ؟ ئایا ئەوە پیلانێک نیە بۆ هێنانی ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی بۆ ناو شاری کەرکوک کە لە دەوروبەری کەرکوکدان؟ چەند کاتژمێرێک پێش بە ئامانج کردنی کەرکوک و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە بۆ سەر دەوروبەری موصڵ ، لە کەناڵە ئێرانیەکە (ئێن ئار تی) پێشمەرگە بە میلیشیا پێناسە کرا لە لایەن بەناو رۆشەنبیرە داعشەکانی ناوخۆییەوە .

tyuytuy fgyyt

داعش لەناو كەركووك
داعش لەناو كەركووك

 

Back to top button