شاندی باڵای پارتی و یهكێتی له كۆبونهوهدان.
كۆبونهوهی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی گفتوگۆكان لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و چۆنیەتی بەشداری كورد لەو حكوومەتە دهستیپێكرد.”
بهپێی زانیارییهكان، شاندی باڵای پارتی و یەكێتی ئەمڕۆ خۆیان یەكلایی دەكەنەوە، له بارهی چۆنیهتی چوونه نێو كام ھاوپەیمانێتی و كام ھاوپەیمانێتی شیعەكان داواكارییەكانی كورد جێبەجێ دەكات. جگە لەوەش ھەوڵەكانی كۆدەنگی كورد بۆ بەغدا تاوتوێ دەكەن و لهو بارهشهوه خۆیان یهكلادهكهنهوه.
بە گوێرەی زانیارییەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، كە بڕیارە 30 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
له كۆبونهوهكهش شاندی یهكێتی کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندی یەکێتی دەکات و هەریەکە لە عومەر فەتاح، حاکم قادر و بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.
وەفی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ل ههریهكه له فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئازاد بەرواری پێکهاتوون.”