لاهور جه‌نگی چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی مەندیلی یه
ڕۆژی شەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨، هێرشێکی مووشەکیی چڕ کە هەم تۆپخانە و هەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێیدا بەشدار بوون، کرایە سەر بارەگای هەردوو حزبی دیموکرات و و لە ئەنجامدا ١٦ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون کە لە نێویاندا چەندان سەرکردەی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەن.
یەکەمین چرکەساتی هێرشەکەی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات، میدیاکانی سەرگرووپی خیانەتكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ناو یەکێتی، وەک چۆن بە بەرچاوی خەڵکەوە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕێککەوتنی ژێربەژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان كرد و له %۵۲ ی خاك و له%۷۵ ی داهاتی كوردستانیان ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان كرد ،دواتر سەرکردە باڵاکانی یەکێتی په‌رده‌یان له‌سه‌ر ده‌مامكی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵماڵی و باڤڵ تاڵه‌بانی و لاهورو ئاراس جه‌نگیان شه‌رمه‌زار كرد .
لای خۆیه‌وه هێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی هەولێری گۆڕان ڕاگەیاند:” كه هێرشه‌كه‌ی ئێران به بێ هاوكاری ده‌زگای دژی تیرۆری یه‌كێتی ئه‌نجام نه‌دراوه‌و ئەو هێرشە پاداشتی یەکێتییە بەرامبەر ئەو ساختەکارییەی ئێران لە هەڵبژاردنەکاندا بۆی کراوه”.
ڕۆژانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەردا، عەرەبە شۆڤێنییەکان له‌بری پاداشتی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبهركه بووه هۆكاری داگیركردنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌ریم عەبای خیانەتیان كرده به‌ری لاهور جه‌نگی كه ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ره‌شی ١٦ی ئۆکتۆبەربوو، ئێستاش هەر لاهوور جەنگی، چاوەڕوانە جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامیی ئێران، مەندیلێکی خیانەتی وەک خەڵاتی هێرشەکەی سەر هەردوو دیموکرات پێ بدات.