پارتی و یهكێتی پێكهوه جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغداد و کوردستان دەکەنەوە
ئهمرۆ دووشەممە ١٠ـی٩ـی٢٠١ لە سەلاحەدین، بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی و هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسووڵ، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و چەند بابەتێکی گرینگیان تاوتوێ کرد و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبونهوهكه هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان له راگەیەندراوێكی ھابەشدا ناوهڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان بڵاودەكەنەوە و جەخت لە یەكھەڵوێستی دەكەنەوە.
پارتی و یهكێتی له ڕاگهیهنراوه هاوبهشهكهیاندا بهسێ خاڵ گرنگی كۆبونهوهكهیان ئاشكرا كردو ڕایانگهیاند:” لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغداد و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن”.
ههرله ڕاگهیهنراوه هاوبهشهكهی پارتی و یهكێتی دا له خاڵی دووهم دارایانگهیاندووه:” هەروەکوو لە ماوەی ڕابردوویش بە ئاشکرا ڕامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە”.
له خاڵی سێیهم و كۆتایی ڕاگهیهنراوهكهی پارتی یهكێتی دا هاتووه : لەبەرهەستیاریی بارودۆخی کەرکووک و پێویستیی چارەسەر کردنی، بڕیار درا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکهێندرابوو، دەستبەکار بن بۆ دیراسە کردن و هەنگاو نان”.