Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.

سبه‌ینی پشووی فه‌رمی یه‌ له‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

سەفین دزەیی، ‎گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:” بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی كۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین ‎بەهیوای ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی، سەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكانەكان”.

‎گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گووتیشی:” بەم بۆنەیەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیێنین رۆژی سێشەممە ۱۱ی۹ی۲۰۱۸، لە سەرجەم دام ودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمى”.

Back to top button