ڕاوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی : پۆستی سەرۆك كۆمار ئیستیحقاقی پارتییە
عارف ڕوشدی راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: “كورد بڕیاری داوە كامە لایەن پشتگیری لە داواكارییەكانی بكات، پشتگیری لەو لایەنە دەكەن و تاوەكو ئێستا ھەردوو بەرەی شیعە پشتگیری لە كورد دەكەن، بەڵام كورد داوای دڵنیایی دەكات بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی و لە چەند رۆژی داھاتوویشدا بە تەواوی یەكلا دەبێتەوە، كە كورد پشتگیریی كامە لایەن دەكات”.
لەبارەی پۆستی سەرۆككۆماریشەوە، راوێژكاره‌كه‌ی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی:” پۆستی سەرۆككۆمار ئیستیحقاقی پارتییە، لەبەر ئەوەی گەورەترین كوتلەیە، بەڵام لەسەر ئەنجامی گفتوگۆكان دەمێنێتەوە كە چۆن لەسەری دەگەنە رێككەوتن”.
له چه‌ند خولى رابردووى سه‌رۆكايه‌تي كۆماردا ، پشکی کورد بووە، لە ناو لایەنە کوردستانییەکانیش ئه‌و پۆسته به‌پێی ڕێكه‌وتن دراوه به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، بەڵام ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه نەخشەی سیاسی گۆڕاوە، مەرج نییە ئەمجارە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت.
ئه‌م قسانه‌ی عارف روشدی ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموركراتی كوردستان پێش ئه‌نجادانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی و هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌نجام درابوو وهه‌رچه‌نده دوای كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌و به‌ڵام هیچ هێمایه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق نه‌هاتبوو .