ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان : ۷۰۰ پێكدادانی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه له دوای ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ڕویان داوه
ئەمڕۆ دووشەممە ۱۰ی۹ی۲۰۱۸ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، له پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) له زنجیره تویتێكدا ئاشكرای كرد :”کە ۷۰۰ پێكدادانی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه له دوای ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پار تا ئه‌مڕۆ ۱۰ی ئەیلوول له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێمی کوردستان رووی داون”.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، له تویته‌كانیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هێمای بۆ مانگی ئابی ئه‌مساڵ كردووه كه زۆرترین ڕووداوی هێرشی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه‌و په‌لاماردانی تیرۆریستی تێیدا تۆمار كراوه كه ٨٠ حاڵه‌تی له خۆ گرتووە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لهئامارهكانیدا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاماژه‌ی پێداوه‌و ده‌ڵێت:” له كۆی گشتی ئه‌م هێرشانه، ٤۰ هێرشیان له ڕێگه‌ی بۆمبەوه كراوه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، هه‌روه‌ها ۲۸ هێرش، كه هێرشه خۆكوژییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌خۆ گرتووە، تۆمار كراون”.
به پێی ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، شەش هێرش كراونه‌ته سه‌ر وێستگه و تاوه‌ری كاره‌بایی، كه له ئه‌نجامدا كاره‌بای ناوچه‌كه پچڕێنراوه، ئه‌م هێرشانه له مانگی ئایار زۆرترین ژماره‌یان لێ تۆمار كراوه.
سه‌رباری ئاماژه‌دان له هێرشی چه‌كداری و په‌لاماردانی تیرۆریستی و هێرشكردن به بۆمب و هێرشه خۆكوژییه‌كان ، ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی كوشتن و هێرش به نارنجۆك بۆ سه‌ر پێگه و ماڵی به‌رپرسانی هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌و ناوچانه تۆماركراون.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.