کارمەندێکی کەناڵی (NRT) به‌ هۆی پێنه‌دانی موچه‌كه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دواده‌خات

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئه‌یلولی٢٠١٨ ، نەبەز عومەر ئه‌حمه‌د، کامێرامانی کەناڵی (NRT)، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) نامەیەکی ئاراستەی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کەناڵی (NRT) کردووە ونوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” من کەناوم نەبەز عومەر ئەحمەدە و ماوەی چوار ساڵە کامێرامانم لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، ئێستاش بەردەوامم، بەڵام ماوەی ساڵێکە موچەی کارمەندانی ئێن ئاڕ تی، بەردەوام دوادەکەوێت”.

له‌ به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا كه‌ ئاراسته‌ی شاسوار عه‌بدوالواحیدی كردووه‌و کامێرامانه‌كه‌ی کەناڵی (NRT) ده‌شڵێت:” من وەک گەنجێک کەلەماوەی پێشودا ھاوسەرگیریم کردووە و بڕیار بوو، ئەمڕۆ ٩/٩/٢٠١٨ ھاوسەرەکەم بگوازمەوە، بەڵام بەھۆی پێنەدانی موچەکەمەوە کە ٤٣٠ھەزارە، بەناچاری گواستنەوەی ھاوسەرەکەم بۆ کاتێکی نادیار دواخست”.

هه‌روه‌ها نەبەز عومەر ئه‌حمه‌د، کامێرامانی کەناڵی (NRT) نوسیویه‌تی :” زۆرێک لەھاوڕێکانیش شاھیدی ئەوەن کە ماوەی ھەفتەیەکە، ھەموو ھەوڵێکی خۆم خستەکار، کورد وتەنی، دەستم بە پشتوێنی زۆرکەسداکرد، بۆ ئەوەی ھەر ھیچ نەبێت موچەکەم بدەنێ، چونکە زروفی من تایبەتبوو، بەڵام پێتان نەدام، ھەتا ھاوڕێکەم لە گیرفانی خۆی ٤٠٠ ھەزاری پێدام، بەڵام ئەوکاتیش درەنگ بوو”.

كامێرامانه‌كه‌ی كه‌ناڵی (NRT) نوسیویشیه‌تی :” ئێوە کە زۆر باسی حکومەت و خراپی ئیدارەکەی دەکەن، بەڵام من و زۆر بەی ھاوڕێکانم دڵخۆشین، کە وەک حکومەت موچەمان پێبدەن ، بەردەوامیش کە باسی قەیرانی دارای دەکەن، ماوەی چەند ساڵێکە ھەرماوەیەک جارێک موچەکەمان کەم دەکەیتەوە، بەبیانوی قەیرانی داراییەوە .. ئیتر جیاوازی ئێوە و حکومەت چییە”.

له‌ كۆتایی نامه‌كه‌یدا بۆ شاسوار عه‌بدوالواحید نه‌به‌ز عومه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت :” لەکۆتایدا پرسیارێک دەکەم، ئەگەر جەنابت باسی باشکردنی ژیانی خەڵک دەکەیت، خۆ دەبێت بیرێک لە ئێمە بکەیتەوە، ھەرھیچ نەبێت، موچەکەمان لەکاتی خۆیدا پێبدەیت”.

 

Back to top button