ئاژانسی ڕۆیته‌رز: ئێران له عێراق كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كی داناوه‌و موشه‌كیشی داوه به هاوپه‌یمانه‌كانی

ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و هه‌رێمایه‌تی و نێوخۆی عێراقی باس له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌ودیووی موشه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن ، پرسی موشه‌كه‌كانی ئیران بووه‌ته بابه‌تی ڕۆژو لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و هه‌رێمایه‌تی له‌باره‌ی ده‌كرێت .
ئاژانسی میدیایی ڕۆیتەرز لە ڕاپـۆرتێکیدا نووسیویەتی و ده‌ڵێت:” به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق ، ئێران له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا موشه‌كی مه‌ودا كورتی ناردووه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق و هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و یارمه‌تی سه‌ربازی میلیشیا چه‌كداره‌كان ئه‌دات كه ده‌ست بكه‌ن به دروستكردنی موشه‌ك له كارگه ناوخۆییه‌كانی عێراق كه به نهێنی ماونه‌ته‌وه “.
رۆژنامەی – دێر شپیگلـی ئه‌ڵمانی له‌زاری كاربه‌ده‌ستێكی باڵای هه‌واڵگری له سوپای پاسدارانی ئێرانی كه ئێستا په‌نابه‌ره له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه” ژماره‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌ی كه ئێران ناردوویه‌تی بۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق زۆر نین له ئێستادا ،به‌ڵام له‌وانه‌یه له ڕابردوودا زیاتری بكه‌ن ، ئێران وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق پڕچه‌ك و موشه‌كیان پێئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن له لێدان و په‌لاماردانی بنكه‌و باره‌گای هیزه دژبه‌ره‌كانی ئێران و جگه له موشه‌ك پێدان به هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق بنكه‌یه‌كی تری سیسته‌می موشه‌كی ئێران له‌سه‌ر كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كانه بۆ لێدان له هێرش به‌ران”.
هاوكات ده‌زگای میدیای لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاژانسی ڕۆیته‌رزهه‌وڵی داوه له رێگه‌ی حكومه‌ت و سوپای عێراقیه‌وه زانیاری له‌باره‌ی موشه‌كه‌كانی ئێران لای هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق ده‌ست بكه‌وێت ،به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئاماده نه‌بوون زانیاری له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا بكه‌ن .
ڕژێمی ئیسلامی ئێران چەندین ساڵە کە بە بێ لەبەرچاوگرتنی نیگەرانی و گۆشار و گەمارۆ و سزای وڵاتانی جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەروڵاته‌كه‌ی، مووشەکی جۆراوجۆر لە وڵاتانی دیکە وەک کوریای باکوور و چین و ڕووسیا هاوردە دەکات وه یان بەرهەمیان دێنێت و تاقیان دەکاتەوە.
هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ درووستكردنی مووشەک دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، بەڵا هەوڵەكانی ئێران لە دوو دەیەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەربڵاو پەرەی سەندووەو زنجیرە مووشەکەکانی “شەهاب” ١ ، ٢ ، ٣- “سجیل” ١ ، ٢ – “قیام”- “زلزال”١ ، ٢ ، ٣ ، ٤ – “خۆڕەمشار”- “کەنداوی فارس”- “فاتح” – “عیماد” – “عاشوورا”- “نازعات”- “فەجر” – “قەدر” کە لە ٣٠٠ تا ٢٠٠٠ کیلۆمیتر دەپێون.
ئێران له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات مووشەكی فاتیح ۱۱۰- B ی به‌كار هێناوه‌و ئاڕاستەی بارەگاكانی دیموكرات لە كۆیە كراون لە جۆری(فاتیح ۱۱۰- B) بوون و دروستكراوی ئێرانەو تائێستا چوار نەوەی بەرهەم هێناوه، هەروەها ئێران ئەو جۆرە مووشەكەی داوەتە سوریا‌و لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەشدا بەكارهاتووە.
ئاژانسه‌كانی رۆیته‌رز ده‌ڵێن “ئێستا سوپای قودسی ئێرانی له دوو ناوچه‌ی عێراق بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه و مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازه‌كانیان ده‌كه‌ن ،قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانی له عێراق سه‌رپه‌رشتی پلانه سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران له عێراق ده‌كات هه‌زاران خۆبه‌خشی شیعی یان راهێناوه بۆ كاری جیهادی له عێراق و سه‌كۆی هه‌لدان و بنكه‌ی ئاراسته‌كردنی موشه‌كییان دامه‌زراندووه” .
لە ساڵانی رابردوو کاربەدەستانی هه‌واڵگری و سه‌ربازی ئیسرائیل بە گرنگیەوە شرۆڤه‌ی سه‌كۆی موشه‌كی ئێرانی یان كردووه‌و چەند جارێکێش لە سنورەکانی سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن سه‌كۆ موشه‌كییه‌كانی ئێرانیان تێك شكاندووه.
له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ئێران مووشەكبارانەكەی قه‌ڵای دیموكرات بڵاوكردووه‌ته‌وه،به‌ڵام تەنها دوو مووشەك پیشاندەدات كە دەدرێت لە قەڵای دیموكرات لە كۆیە، دیارنییە ۵ مووشەكەكەی دیكە له كوێوه ئاراسته‌ی قه‌ڵای دیموكرات كراوه و تۆماره ڤیدیۆییه‌كه پیشانی نادات ،ئه‌مه‌له كاتێكدایه چه‌ند سه‌كۆیه‌كی موشه‌كی ئێران له ناو باره‌گاكانی دژه تیرۆری یه‌كێتی جێگیركراوه .
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” جگه له بوونی چه‌ند سه‌كۆیه‌كی موشه‌كی ئێران له‌ناو باره‌گای هێزه‌كانی دژه تیرۆری یه‌كێتی ، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به هاوكاری لاهور جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه ئاماده‌كاری بۆ موشه‌كبارانی قه‌ڵای دیموكرات ده‌كات ، هاوكارییه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له ڕێگه‌ی كۆمپانیای ئاسیا سێڵه‌وه به GPS وه زانیاری ووردیان له‌سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات داوه به سه‌كۆی موشه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران .
لاهور جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی جگه له گواستنه‌وه‌ی زانیاری نهێنی هه‌والگری بۆ سه‌كۆی موشه‌كی ئێران ، له رێگه‌ی كۆمپانیای ئاسیا سێڵیشه‌وه شوێنی سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئاشكرا كردووه‌و دواتریش خزمه‌تگوزرای هێڵی ئاسیا سێلی لێ بڕیوون .
زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و بە تایبەت ئه‌مریکا و هەروەها بەشێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی- ئیسلامی، لەسەر ئەو باوەڕەن کە چالاکی و هێزی مووشەکیی ئێران بووەتە هۆی ناسەقامگیری ناوچە و جیهان و ئەو هێزە بە مەترسی و هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندی و ئاسایشی جیهان دەبیین، بە بڕوای ئەوان ئێران لە داهاتوودا ئەو مووشەکانە بۆ هێرش کردنە سەر ئەو وڵاتانە بە کار دەهێنێت. هەڵبەت نیگه‌رانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بێ هۆ نییە و بەرپرسانی سیاسی و سه‌ربازی ئێران زۆر کات لەگەڵ تاقی کردنەوەی مووشەکەکانیان هۆشداریان داوەتە وڵاتانی دیکە و بە تایبەت هاوپەیمانانی ئه‌مریکا لە ناوچەدا و ئەمە نیگەرانیی زۆری لای ئەو وڵاتانە درووست کردووە و هەر بە هۆیەوە هەتا ڕادەیەک گۆشار و گەمارۆیان خستووەتە سەر ئێران.