گومانەكان لەسەر هێرشی داعش بۆ ناو كەركووك زیاتر دەبن

خواكوڕك
گومانەكان لەسەر هێرشی داعش بۆ ناو كەركووك لەپەرەسەندن دایە و چاودێرانی سیاسی لەو بارەیەوە هۆشداری دەدەن و كۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆكی هەرێم هێزی پێشمەرگە دەجوڵێنێت بۆ ناو شاری كەركووك.

بەگوێرەی راگەیاندراوی میدیا گوماناویەكان و سەرچاوە جیاوازەكان پەكەكە و حشدی شەعبی لەجوڵەدان بۆ ناو شاری كەركووك، لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی هۆشداری دەدەن لەو هێرشی داعش.

سەرچاوەی میدیاكان ئاشكرایان كردووە كە حشدی شەعبی و پەكەكە لەپاش هێرشی داعش بۆ ناو كەركووك هێزیان جوڵاندووە،

چاودێرێكی سیاسی پێشتر لەهەواڵێكی خواكوڕك گومانی لەسەر ئەو هێرشەی داعش خستە روو رایگەیاند ئەم هێرشە دەكرێت بۆ راكێشانی حشدی شەعبی و هێزە گوماناویەكان بێت بۆ ناو شاری كەركووك بەئامانجی جیاواز.

بەڵام هەر ئەمرۆ هێزی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەپەلە گەیشتە ناو كەركووك و فەرماندەیەكی ئەو هێزەی كۆسرەت رەسوڵیش دەلێت پێویستمان بەهیچ هێزێك لەدەرەوەی دەزگا ئەمنیەكانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەی نیە رێگاش نادەین هێز بخزێنرێتە ناو كەركووك بەبیانووی هاوكاری دەزگا ئەمنیەكان لەرووبەرو بوونەوەی داعش.

 

14705620_1719211871739482_4043368537347088040_n
هاتنی هێزی بیانی بۆ ناو كەركووك

14666038_1719211868406149_6799214600724332421_n

هاتنی هێزی بیانی بۆ ناو كەركووك
هاتنی هێزی بیانی بۆ ناو كەركووك
Back to top button