پەیامێک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی کۆچی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە، تێدا پیرۆزبایی لە موسلمانانی کوردستان و جیهان دەکات.

سەفین دزەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی کۆچی پەیامێکی بڵاوکردەوە، کۆپیەکی بۆ (خواکوڕک) نێردراوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:-

‎بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی كۆچیەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین ‎بەهیوای ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكانەكان

‎بەم بۆنەیەشەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژی سێشەممە 2018/9/11 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمى

‎سەفین دزەیی
‎وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2018/9/9

 

Back to top button