قوباد تاله‌بانی له‌ نێو بینایی پەروەردەی كەلار په‌یوه‌ندی به‌ مامۆستایانه‌وه‌ ده‌كات ده‌نگ به‌ یه‌كێتی بده‌ن

 

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی 30ـی ئه‌یلول حزبه‌كای كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن, به‌ جۆرێك ته‌نانه‌ت هه‌ندێك حزب, باره‌گاكانی جكومی و پۆستی حكومی به‌كارده‌هێنن, له‌ دواهه‌مین هه‌وڵی یه‌كێتی ئه‌ندامێی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه‌ یه‌كێتی له‌ نێو بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كەلار, دەستیان بەنووسینی ناو و ژمارەی مامۆستایان كردووە.

غالب محەمەد عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك)، وێنەیەكی قوباد تاڵەبانی بڵاو كردووەتەوە و لەسەری نووسیوە “پەروەردەی كەلار وەك كۆمیتەیەكی یەكێتی لە كەلار مامەڵە دەكات”.

هەروەها دەڵێ “جارێ وادەی هەڵبژاردن دەستی پێنەكردووە، ناو و ژمارەی مامۆستایانی گەرمیانیان بەتایبەتی كەلار داوە بەیەكێتی و خەڵك تەلەفۆن بۆ مامۆستایان دەكات و خۆی دەناسێنێ بەناوی بەرپرسی كەمپینی قوباد تاڵەبانی و داوای دەنگیان لێ دەكەن”.

غالب محەمەد نووسیویەتی “كاتێك مامۆستاكان لە وەڵامی تەلەفۆنەكاندا دەپرسن چۆن ژمارەی ئێمەتان دەستكەوتووە؟ دەڵێن تۆ مامۆستا نیت لە فلان قوتابخانە؟ بەمەش ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە ژمارە و ناوەكانی مامۆستایان لە پەروەردە وەرگیراوە، ئەگینا چۆن ژمارەی مامۆستایان و برادەرەكانیان دەزانن”.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە كە یەكێتی و قوباد تاڵەبانی دوو جار كاری نایاساییان كردووە، بەگوتەی ئەو “یەكەم كاری نایاسایی ئەوەیە كە جارێ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێنەكردووە، دووەمیش ئەوەیە كە پەروەردە دەبێت زانیاری مامۆستایان بپارێزیت نەك بیدات بەدەستی حزب و خەڵك بەدڵی خۆیان تەلەفۆن و قسە و باس لەگەڵ مامۆستایان بكەن”.

بڕیارە لە كاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن قەوارە و لیستەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكات.

Back to top button