ئاسایش بکوژێكی بەڕێوەبەرە گشتییەکەی کۆمسیۆنی دەستگیر کرد

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان له‌ هه‌ولێر له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ كوژرا, ئه‌مڕۆ ئاسایشی زاخۆ تاوانبارێكی ده‌ستگیركرد, به‌دوای ده‌ستگیركردنی دوو تاوانباری دیكه‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتوون: بکوژی سەرەکیی بەرپرسەکەی کۆمسیۆن، لەگەڵ غازی باشتەپەیی باوکی، کە لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکرابوو، لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراون و ئێستا ڕادەستی دادگا کراون, هێشتا دوو تۆمەتباری دیکەی دۆسیەی کوشتنی فارس محەمەد دەستگیر نەکراون و ئاسایش هەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردنیان چڕ کردووەتەوە.

ڕۆژی ٢٤ی نیسانی ٢٠١٨، فارس محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوسای کارگێڕیی کۆمسیۆن، لە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری لە نزیک (فاملی مۆڵ)ی شاری هەولێر کوژرا. دواتر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاسایشی هەولێر ڕوونی کردەوە کە کوژرانەکەی پەیوەندی بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هەیە لەگەڵ بنەماڵەیەک بە ناوی (غازی باشتەپەیی) و بکوژەکان بۆ دەرەوەی هەولێر هەڵاتوون. هەر لەمبارەیەوە بە تۆمارێکی ڤیدیۆیی، تەواوی تاوانەکەی ئاشکرا کرد.

Back to top button