یۆڤانتۆس بۆ هاوكاریكردنی رۆناڵدۆ دوو یاریزانی تری به‌ناوبانگ ده‌كڕێت.

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پلانیداناوە دوو گرێبەستی گەورە لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو واژۆ بکات و هۆکارەکەش لە پێناو رۆناڵدۆیە.”

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاوکراوەتەوە، یانەی یۆڤانتۆس بۆ هاوکاریکردنی رۆناڵدۆ دەیەوێت لە گواستنەوەکانی ساڵی داهاتوو هەریەکە لە پۆگبای یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد و مارسێلۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بکڕێت.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردو مارسێلۆ بە کەناڵی یانەی ریاڵ مەدریدی راگەیاند” دەمەوێت لە یانەی ریاڵ مەدرید بمێنمەوەو ئەو قسانەی لەسەر داهاتووم دەکرێت سەرجەمیان پڕوپاگەندەن و دورن لە راستییەوە.

Back to top button