ئیسرائیل: پێویسته ئه‌مریكا هێزی خۆی به‌ ئێران پیشانبدات.

رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات ده‌ڵێت.” كه‌ بۆردومانەكەی شاری كۆیە لەلایەن ئێران نامەیەكی روون بوو بۆ سێ‌ وڵات.”

رۆژنامەی (جیرۆزالیم پۆست) ی ئیسرائیلی له‌ هه‌واڵێكدا ئاشكرای ده‌كات.” كه‌ بۆردومانەكەی بارەگای حزبی دیموكرات لەلایەن ئێرانەوە پەیامێك بووە بۆ هەرسێ‌ وڵاتی ئەمریكاو سعودییەو ئیسرائیل و بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مریكا فشاری خۆی به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێت.”

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ بۆردومانەكە بە مووشەك كراوەتە سەر بارەگایەكی پارتێكی كوردی لەشاری كۆیە، ئەوەش هەمان ئەو هێرشانەیە كە حوسییەكانی یەمەن لەدژی سعودییە ئەنجامی دەدەن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو سوپایی پاسدارانی ئێران به‌ چه‌ند موشه‌كێك هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گای هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری كۆیه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 14 شه‌هید و زیاتر له‌ 30 كه‌س بریندار بوون.”

Back to top button