بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ینت باش بێ و مێشكت ئاسوده‌بێت ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ.

بۆ ئەوەی هەردەم بایەخ بەمێشكمان بدەین، پێویستە ئەو خواردنانە هەڵبژێرین كە زیان بەمێشك ناگەیەنن،خواردن زۆرجار كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر مێشك، رەنگە ئاڵۆزی بكات و زەینی تێكبدات و بێ‌ هۆشی بكات.”

بۆ ئەوەی زیاتر ئاگاداری مێشكمان بین، پێویستە ئەم هەنگاوانە بنێین:-

1. لە ماوەی رۆژدا ئاوێكی زۆر بخۆنەوە.
2. بۆ ئەوەی كە ئوكسیجێنی زۆر بگەیننە مێشكمان پێویستە وەرزش بكەین.
3. ڤیتامین و مادەی كانزایی لە گەشەكردنی چاڵاكی دروستی مێشكدا زۆر گرنگن، هەربۆیە لە ڤیتامینەكانی B كۆمپلێكس، E،C،A و مادەی كانزایی سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، مانیزیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، كالیسیۆم سوود وەربگرن.
4. كەمبوونی ڤێتامین B1 دەبێتە هۆی سەرگێژبوون، ئەو ڤیتامینە لە گەنم، دانەوێڵەكان بەگشتی، چەرەزات و گۆشتدا هەیە.
5. ڤیتامین B2 زەینتان دەباتە سەرێ، ئەو ڤیتامینە لە جەرگ، شیر، بادام، سەوزەدا هەیە.
6. ڤیتامین B6 زەین بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ بەهێز دەكات، ئەو ڤیتامینە لە دانەوێڵە، نان، سپێناخ و مۆزدا هەیە.
7. بۆ باشتركردنی زەین و وردبینیت، ئەو مادانە بەكار بێنە، ماسی و گۆشتی گیاندارانی ئاوی.

جگە لەمانەش ئەمانە بۆ مێشك پێویستن:

1. گوێگرتن لە مۆسیقا، لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە گوێگرتن لە مۆسیقا بەتایبەتی مۆسیقا رەسەنەكان، كاریگەری لەسەر چاڵاكی مێشك هەیە.
2. هەمیشە زەینی خۆت خەریك بكە، هەمیشە شتێكی نوێ فێری مێشكت بكە.
3. ئەو چاڵاكییانە ئەنجام بدە كە مێشك دەخەنە جوڵەوە، وەك یاری خوێندنەوەو شیكاری یارییە بیركارییەكان.
4. هەوڵ بدە زمانێكی دیكە جگە لەو زمانانەی كە دەیزانی فێرببە.

Back to top button