سڵق چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌كانی.

سڵق سوودبەخشە بۆ تەندروستی، چونكە رێژەیەكی باشی لە مادەی خۆراكییە گرنگەكان تێدایە وەكو: ڤیتامین A،C،B، مەنگەنیز، ریشاڵ، كالیسیۆم، كۆپەر، ئاسن پۆتاسیۆم، ئەمانە لەگەڵ چەندین مادەی تری دژە ئۆكسان بەهایەكی خۆراكی بەرزیان بە سڵق داوە.”

خواردنی سڵق لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەمانپارێزێت لەمانە: شێرپەنجەی مەمك و هێلكەدان، شێرپەنجەی میزەڵدان و پرۆستات، شێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە، شێرپەنجەی سییەكان، شێرپەنجەی پێست.
سڵق لەش لە مادە زیانبەخشەكان پاك دەكاتەوە كە چەندین نەخۆشی پەیدا دەكەن، بۆ نموونە مادە كارۆتینۆیدەكان وەكو چاویلكەی هەتاوی نایەڵن كە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی زیان بە چاوەكان بگەیەنێت، هەروەها هاوێنەی چاو لە تووشبوون بە ئاوی سپی دەپارێزن.
پیتا كارۆتینیش كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A، زۆر گرنگە بۆ فەرمانی چاوەكان و پاراستنی لە نەخۆشی بە تایبەتی وشكبوونی چاو كە زۆر جار مەترسی گەورە بۆ چاوەكان پەیدا دەكات.
جگەرەكێشەكان و تووشبووان بە رەبۆ و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە، بە خواردنی سڵق نیشانەكانیان كەم دەبنەوەو سییەكان لە شێرپەنجەو هەوكردن و نەخۆشی تریش دەپارێزێت.
هەروەها سڵق بڕێكی باشی لە ڤیتامین C تێدایە كە پاڵپشتی دەزگای بەرگری لەش دەكات دژی نەخۆشییەكان بەتایبەتی هەوكردنی گوێیەكان.
سڵق دەتپارێزێت لە تووشبوون بە هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان، ئاستی كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێت و لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت، سڵق رێژەیەكی باشی كاسیۆم لەخۆدەگرێت (بەبێ چەوری) كە ئێسكەكانت دەپارێزن، ڤیتامین E تێدایە كە دژە ئۆكسانەو بۆ خانەكانی مێشك بەسوودەو چوستی مێشك باشتر دەكات.

Back to top button