مامۆستا دلێر كه‌ریم: له‌ گه‌رمیان كه‌مپینه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی خه‌ڵك چاوترسێن و ڕووگیر ده‌كه‌ن

تیمی كه‌مپینی قوباد تاڵه‌بانی یه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لیستی مامۆستایانی گه‌رمیانیان له‌ په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌رهێناوه‌و په‌یوه‌ندی به‌ مامۆستایانه‌وه‌ ده‌كه‌ن وداوایان لێده‌كه‌ن كه‌ ده‌نگ به‌ سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان بده‌ن ،ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكیش ده‌نگ نه‌دات هه‌ڕه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌كه‌ی لێده‌كه‌ن و ئه‌یترسێنن.

مامۆستا دلێر کەریم محه‌مه‌د ،یه‌كیكه‌ له‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ لە سنووری ئیداری گەرمیان مامۆستایه‌و لەلایەن کەمپەینی قوباد تاڵەبانییەوە پەیوەندیی پێوە کراوە، بۆ ئەوەی دەنگ بە لیستی یەکێتی بدات، ده‌ڵێت: “کاتێک پەیوەندییان پێوە کردم، ناوی تەواو و پیشەی خۆمیان پێ گوتم، و پرسیارم لێکردن کە ئایا سەر بە کەمپینی قوباد تاڵەبانین، گوتیان بەڵێ لەوێوە پەیوەندی دەکەین”.

مامۆستا دڵێر كه‌ریم جگه‌ له‌وی مامۆستایه‌ له‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له‌هه‌مانكاتیشدا كاندیدی ژماره‌ ٦ له‌ لیستی ۱٦٤ی حزبی شیوعی كوردستان و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تیمه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی لێیان پرسیووە ئایا بەشداری لە ھەڵبژاردندا دەکەیت؟ مامۆستا دلێر كه‌ریم گوتوویه‌تی”بەدڵنیاییەوە”. تیمه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانیش گوتوویانە چۆن ئەوەندە دڵنیایت؟ له‌وه‌ڵامدا مامۆستا دلێر كه‌ریم ده‌ڵێت:” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاندیدم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان .تیمه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێن : پرسیاری لێده‌كه‌ن ئاخۆ لەسەر لیستی یەکێتی کاندیده‌؟ مامۆستا دلێر كه‌ریم پێی گوتوون ” نەخێرله‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی كاندید نیم ، بەڵکوو لەسەر لیستی ئازادی . مامۆستا دلێر كه‌ریم ده‌شڵێت:” بۆیە ھەستیان بە جۆرێک لە ئیحراجی کرد”.

مامۆستا دلێر کەریم كاندیدی ژماره‌ ٦ له‌ لیستی ۱٦٤ی حزبی شیوعی كوردستان گوتیشی :” پێویسته‌ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە بکرێت کە چۆن زانیاری شه‌خسی مامۆستایانی گه‌رمیان دەست کەمپەینی بانگەشەی قوباد تاڵەبانی کەوتووە، كه‌مپینه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ”خەڵک چاوترسێن و ڕووگیر دەکەن بۆ ئەوە دەنگیان پێ بدات و ئەوەش جۆرێکە لە ترساندنی خەڵک، ناکرێت کەسی دووەم لە حکوومەتدا ئەو ڕێگایە بگرێتە بەر “.

Back to top button