خواكوڕك زانیاری له‌سه‌ر شوێنی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ و چۆنیه‌تی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی داعش له‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كات

خواكورك

به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ خاڵه‌ پشكنینه‌كانی خواروو رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی عه‌ره‌ب به‌پاره‌ و به‌رتیل داخلی ناو شاره‌كه‌ بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكات، به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند، دوو شوێنی سه‌ره‌كی هه‌بوون كه‌وا داعشه‌كانی تێدا هاتنه‌ ژووره‌وه‌، یه‌كێكیان ئه‌و خاله‌ پشكنینانه‌ی هاوسنورن له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌شیر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ژێرده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی له‌ خورماتوو.

دووه‌میان ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ كه‌ وێستگه‌یه‌كی دروستكردتی كاره‌بای دوبزی تێدا دامه‌زراوه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئێرانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كرێت چه‌كداره‌ بیانیه‌كان و چه‌ك و خۆكوژه‌كان له‌و ناوچانه‌وه‌ هاتبێنه‌ ناوه‌وه‌ی كه‌ركوك.

له‌لایه‌كی دیكه‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئه‌و وێنانه‌ی له‌نێو ئامێره‌كانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌ ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ چه‌ند رۆژێك پێشتر له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك وێنه‌ی به‌ كۆمه‌ڵیان گرتووه‌.

 

14642527_1160957237333411_912196149920803823_n fgyyt
capturetuy

Back to top button