یه‌كێتی له‌رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ست پێكرد

یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژادنی له‌ په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ ده‌ست پێكردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش تیمه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان زانیاری تایبه‌تی مامۆستایانیان له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌رهێناوه‌و مامۆستایانی گه‌رمیانی پێ چاوترسێن ده‌كه‌ن .

د. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕايگەیاند: “ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان ئەوەندەی لە کۆمیتەیەکی یەکێتی دەچێت، ئەوەندە لە پەروەردە ناچێت، یەکێتی ھەموو زانیارییەکانی مامۆستایانی سنوورەکە بەکار دێنیت و پەیوەندییان پێوە دەکەن، بۆ ئەوەی دەنگیان پێ بدەن، کاتی خۆی ھەر لەبەر ئەم ھۆکارە، ئەو بەڕێوەبەرایەتییەیان بە گۆڕان نەدا، بۆ ئەوەی ئێستا بۆ بەرژەوەندیی حزبی بەکاری بھێنن”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ فراكسیۆنی گۆران ڕاشیگه‌یاند:” کاتێک یەکێتییەکان پەیوەندی بە مامۆستاکانەوە دەکەن، ھەموو ئەو زانیارییانەی کە مامۆستاکان لە پەروەدەدا ھەیانە، پێیان دەڵێنەوە، بۆ نموونە لە فڵان قوتابخانەیە و ئەو مامۆستایانە لەگەڵیدان و زانیاریی دیکەش، ئەمەش ”جۆرێکە لە ترساندنی خەڵک بۆ ئەوەی دەنگیان پێ بدەن“.

به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ مامۆستاكانه‌وه‌ تیمه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و ئامانجیشیان فشارخسته‌ سه‌ر مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانه‌ كه‌ بترسن و رۆژی ۳۰ـی ئه‌یلول ده‌نگ به‌ یه‌كێتی بده‌ن .

غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: “کارە ھەرە خراپەکەی یەکێتی ئەوەیە کە لە پەروەردەوە دەستی پێ کردووە، چونکه‌ ئەوە شوێنێکە بۆ پەروەردەکردنی منداڵان و ئەم کارەی یەکێتی نیشاندانی شکستی یەکێتییە، چونکە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ئاشکرا و ڕوونی ساختەکاریی کرد، ئەگەر ئەمجارەش بدۆڕێت، ئەوا دۆڕانەکەی دەبێت بە دوو دۆڕان، ھەر بۆیە ھەموو ڕێگایەک دەگرێتەبەر و یەکێتی ھەوڵەکانی بۆ بەڕێوەبەر و ئەفسەرانیش چڕ کردووەتەوە، پێیان دەڵێن ئەگەر دەنگمان پێ نەدەن، ئەوا دەتانگوازینەوە، ئەوەش عەیبەیەکی گەورەیە کە زانیاریی حکوومی و دامودەزگاکانی بۆ ھەڵبژاردن بەکار بھێنیت”.

Back to top button