په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی KNN هاته نێو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان
شاخەوان حەمەدەمین په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی قهیسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” منیش پارتیم بە شانازیەوە ئەوەی گلەیشی هەیە با بەرنامەیەکی جوانتر لە سیاسەتی پارتی و سەرکردەیەکی دل سۆزتر لە سەرۆک بارزانی م نیشاندا”.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ناڵی KNN ده‌شڵێت :” کوردستان لە ئێستا و رابردوش پێوستی بە سەرکردەیەکی وەک سەرۆک بارزانی و سیاسەتێکی کوردانەی وەک پارتی هەبووە ، لای هەموو لایەکیش رونە ئەگەر دەولەتێکی کوردی دروست بێت لەسەر دەستی پارتی دروست دەبێت”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا شاخەوان حەمەدەمین په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN نوسیویه‌تی :” سیاسەتی موزایدەو خیانەتی هەموو هێزەکانی ترمان بینی ، جگە لە خاک فرۆشتن و وێرانکردنی کوردستان و بە کوشتدانی گەنجانی ئەوم ولاتە لەپێناو مەرامە سیاسیەکانی خۆیان چی تریان پێ نەبوو ، بۆیە دەلێم بە شانازیەوە بووم بە پارتی و پشتگیری لە بەرنامەی پارتی و سەرۆک بارزانی دەکەم”.
جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ لاهور جه‌نگی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .