له‌دوای هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر قه‌ڵای دیموكرات ته‌قه له باره‌گاكانی رۆژهه‌ڵات له‌سلێمانی ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی به‌رپرسی دژه تێرۆری یه‌كێتی به هاوكاری كۆمپانیای ئاسیاسێل زانیاری له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له رۆژئاوای كۆیه گواستبویه‌وه بۆ سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانی لاهور جه‌نگی سه‌كۆی موشه‌كی ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو قه‌ڵای دیموكراتی موشه‌كباران كرد‌و كۆمپانیای ئاسیا سێڵ بۆماوه‌ی دوو كاتژمێر خزمه‌تگوزاری هێڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌كانی قه‌ڵای دیموكرات بچڕی ،ئیستا مه‌ترسی له‌سه‌ر باره‌گاو ژیانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات دروست بووه .
ئه‌مشه‌وی ڕابردوو لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، تەقە لە بارەگایەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ده‌كرێت، لای خۆیه‌وه فەرزین کەرباسی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان لە سلێمانی، ڕایگەیاند:” لەو بارەگایەدا جگە لە کاروباری پەیوەندییەکان، چەند بنەماڵەیەکیش دەژین، شەوی ڕابردوو لە ئۆتۆمبێلێکی ڕەشەوە دوو دەستڕێژی گوڵە لە بارەگاکەیان کراوە و گوڵەکان بە ئاسماندا چوون. دواتر هێزێکی ئاسایش گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە”.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان راشیگه‌یاند:” ئێمه ترسمان هەبووە، تەقەکان تەڵەیەک بووبێت، تاوەکوو زیانێکی گەورەتریان لێ بدەن، بەڵام ”خۆشبەختانە هیچ شتێکی خراپتر رووی نەدا ،به‌ڵام هەموو شتێک لە ئێران چاوەڕێ دەکەین، ئێران خۆی لە ناوخۆ و لە دەرەوە لە دۆخێکی ئاڵۆز دایە، بەڵام ناچارین هەوڵەکانی خۆمان بگۆڕین و ڕێوشوێنی تەواوی خۆمان گرتووەتە بەر“.
فەرزین کەرباسی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان گوتیشی :”دەبێ ئارامیی هەرێمی کوردستان و ئاسایشەکەی بپارێزرێت، ”ئێمە هەوڵمان داوە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بپارێزین و خۆمان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانی خۆمان دەزانین. داوامان لە پارتی و یەکێتی هەیە کە ئاسایشی ئێمە بپارێزێت. ئێمە هیچ گلەییەکمان نییە، بەڵام دوژمنەکەمان ئەوە ناپارێزێت و کاری خۆی دەکات، ئێمەش تا ئەو شوێنەی بتوانین، بەرگری لە خۆمان دەکەین“.