شۆخان كه‌ریم له‌ لیستی كاندیدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كشایه‌وه‌

شۆخان کەریم بێژه‌ری كه‌ناڵی کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)،له‌ په‌یامێكیدا كشانەوەی خۆی لە لیستی كاندیدانی گۆڕان راگەیاند.

شۆخان كه‌ریم كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆژی ۲۹ی۸ی۲۰۱۸ نامەی كشانەوەی خۆی داوەتە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی گۆڕان و لە بەشێكی نامەكەدا نووسیوویەتی: سوپاسو پێزانینی خۆمتان ئاراستە دەکەم بۆ بەخشینی متمانەی کاندیدبونم لەناو لیستی گۆڕان، بەهۆکاری تێکچونی باری تەندروستیم و بە ڕێنمایی پزیشک، من ناتوانم بچمە کەمپەینی هەڵبژاردن، بۆیە لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنم پاشەکشە دەکەم لەکاندیدبونم “.

بێژه‌رو كاندیده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت :” پێموابوو دەکرێت رووبەری کارکردنم بگوازمەوە ، بۆیە بڕیارمدا خۆم کاندید بکەم بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان،بە شانازی و سوپاسێکی زۆرەوە بزوتنەوەی گۆڕان ئەو شەرەفەی پێ بەخشیم و متمانەی کاندیدبونی پێدام و بە فەرمی بوومە کاندیدی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خولی پێنجەم”.

بۆ هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨، بزووتنەوەی گۆڕان ژمارەیەکی بەرچاوی بێژەرەکانی کەناڵەکەی کاندید کردووە کە یەکێک لەو بێژەرانە، خاتوو شۆخان کەریم بوو.

Back to top button