سه‌كۆی موشه‌كی ئێران ده‌گاته چیای سورێن
سه‌كۆی موشه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گاته شاخی سورێن ،چیای به‌شێکه له زنجیره چیای هه‌ورامانی شاره‌زوور که به‌رزاییه‌که‌ی ٢٥٤٨ م به‌رزه وقه‌ویله به‌مه‌سافه‌ی ده‌وری بیست کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژئاوای شاخی سورێندایه.شاخی سورێن ئه‌ڕوانیت به‌سه‌ر گونده‌کانی (قه‌ڵبه‌زه ، به‌رده‌به‌ل ، نه‌وێ ، کانی ئاسکان ، وه‌ڵه‌سمت)و چه‌ند گوندێکی که‌دا ،لەدوای هێرشی تۆپبارانكردنه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌رقه‌ڵای دیموكرات به‌هاوكاری و هاماهه‌نگی لاهور جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی ، سوپای پاسدارانی لە سنوری پێنجوێن و شاخی سورێنەوە سەر بە شارۆچکەی سەیدسادق، هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی كوردستان.
فەرھاد شەعبانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕایگەیاند: ”کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوتووەتە بەر نەفرەت و بێزاریی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی خەڵکی کوردستان، بێگومان ئامانجی بۆردومانکردنی بارەگاکانی (حدک و حدکا)، ھەروەھا ھەڕەشەکردن لە تەواوی ھێزە ئۆپۆزسیۆن و نەیارەکانی خۆی لە ھەرێمی کوردستان، دەیەوێ بە بۆردومان و مووشەکبارانکردنی حزبە نەیارەکانی خەڵکی کوردستان چاو ترسێن بکات، بۆئەوەی دەست لە داخوازییەکانیان ھەڵبگرن“.
ئەندامه‌كه‌ی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕاشیگه‌یاند: ”زانیاریمان بەدەست گەیشتووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھێزی ھێناوەتە سەر سنوور و لە بەرزاییەکانی شاخی سوورێن ئەو ھێزەی دابەزاندووە و سەکۆی مووشەکی داناوە، ھەروەھا هەڕەشەی ئەوەش لە ئێمە کراوە کە لەوێوە مووشەکمان تێ بگرن، بەڵام ئێمە ڕێوشوێنی توندمان بۆ پاراستنی خۆمان و بنکە و بارەگاکانمان گرتووەتە بەر“.
فەرهاد شەعبانی ده‌ڵێت:” دابەزاندنی ئەو ھێزە و درووست‌کردنی سەکۆی مووشەکی لەلایەن ئێرانەوە، ”تەنھا دژی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات نییه، بەڵکو بۆ باشووری کوردستانیش باش نییە“.
فەرھاد شەعبانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی كۆمۆنیستی ئێران گوتیشی: ”ھێزەکانمان کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ھەموو ڕێگەیەکمان گرتووەتە بەر، بۆ ئەوەی لەکاتی ھەر ھێرشێکدا، ڕووبەڕووی ھیچ زەرەرێک نەبینەوە، بۆیە کۆماری ئیسلامیی ئێران مەگەر شاخەکان و شوێنە چۆڵەکان بۆردومان بکات“