ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی به‌ گوتاری سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپیده‌كات

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ رۆژی ۳۰/۹/۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌بچێت، جگه‌ له‌ پارتی ۲۷ قه‌واره‌ و لیستی دیكه‌ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ كێبڕكێ ده‌كه‌ن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ۱۱ی۹ئه‌یلولی ۲۰۱۸ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ وتارێكی سه‌رۆك بارزانی،له‌ شاری هه‌ولێر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی ۱۸۳ـی حزبه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات و كاندیده‌كانی كه‌ ژماره‌یان ۱۰۰ كه‌سه‌ به‌ ده‌نگده‌رانی كوردستان ده‌ناسێنێ.

ده‌ستپێكردنی كه‌مپینه‌كانی بانگه‌شه‌ی پارتی هاوكاتی ساڵڕۆژی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلووله‌ كه‌ پێش۵۷ ساڵ له‌ ساڵی ۱۹٦۱ به‌ ریبه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی دژی رژێمی ئه‌وكاتی عێراق ده‌ستیپێكرد.

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ دروشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز) به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی دارشتووه‌و به‌ڵێن به‌ ده‌نگده‌رانی ده‌دات پاش سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات.

Back to top button