سه‌رۆك بارزانی:به ئومیدو وره‌یه‌كی به‌رز هه‌نگاو بنێن بۆ پێشه‌وه‌و خۆتان نه‌چه‌مێنن
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه بڕیاره رۆژی ۳۰/۹/۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌بچێت، جگه له پارتی ۲۷ قه‌واره و لیستی دیكه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی ۱۸۳ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ،ڕایگه‌یاند:” بیرتان بێت له دوای ڕاپه‌رێن كێ باسی هه‌ڵبژاردن و حوكمی دیموكراسی كرد ؟ كێ داوای گۆڕینی حوكمی شؤرشگێری بۆ حوكمی دیموكراسی و مه‌ده‌نی ده‌كرد؟ به‌ڵێن ده‌ده‌ین ڕاستگۆبین له‌گه‌ڵتان و موساومهلهسهر مافه‌كانتان نه‌كه‌ین “.
سه‌رۆك بارزانی له وتاره پر بایهخهكهیدا ڕاشیگه‌یاند :” هیمه‌ت بكه‌ن و بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ده‌نگ بده‌ن به لیستی ژماره ۱۸۳ بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به‌هێز بیت و كوردستانێكی به‌هێزتان هه‌بیت ، له كۆتایی دا دوادهكهم به ئومیدو وره‌یه‌كی به‌رز هه‌نگاو بنێن بۆ پێشه‌وه‌و خۆتان نه‌چه‌مێنن “.
پارتی له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستهكهیهوه رایگه‌یاندووه كه كار بۆ “بەدیهێنانی کۆدەنگییەکی کوردستانی لە پێناو ماف و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ناکۆکییە نێوخۆییەکان تێپەڕێنێ و لەسەر نەگۆڕە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان کۆک و یەکڕیز بێت تا ببێتە زامنی پاراستنی مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەشی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە سەروەت و سامانی هه‌موو عێراق”.