ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێڕشەکەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، پەیامێک بو بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا

هێڕشەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر قەڵای دیموکرات، کاردانەوەی گەورەو نێو دەولەتی لێکەوتەوە، بەجۆرێک ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئیدانەی هێڕشەکەی کرد، لەئێستا ئیسرائیل هێڕشەکە بەمەترسی بۆ سەر وڵاتەکەی لێکداوەتەوە،رۆژنامه‌ى “ئۆرشه‌لیم”ى ئیسرائیلى پێى وایه‌، ئه‌و هێرشه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران كردیه‌سه‌ر باره‌گاكانى حزبى دیموكرات و كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ قه‌زای كۆیه‌، نامه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌مریكا و سعودیه‌ و ئیسرائیل.

رۆژنامه‌كه‌ له‌راپۆرتێكیدا باسى له‌وه‌كردوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت گوشار بخاته‌سه‌ر تاران، ئه‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێت هێز و بازووى خۆى دژی سزاكانى ئه‌مریكا نیشان بدات.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر قه‌زای كۆیه‌، نابێت وا سه‌یر بكرێت كه‌ هێرشى ئێرانه‌ بۆسه‌ر گروپێكى ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو پێویسته‌ وه‌ك ده‌ستوه‌ردان سه‌یر بكرێت، هاوشێوه‌ی پشتگیریكردنى حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، كه‌ ریازى پایته‌ختى سعودیه‌یان كرده‌ ئامانج له‌رێگه‌ى موشه‌كه‌وه‌، كه‌ مه‌وداكه‌ى 900 كیلۆمه‌تر بو.

رۆژى شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، سوپای پاسدارانی ئێران 7 موشه‌كى ئاراسته‌ى باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد له‌ كۆیه‌ و 16 شه‌هید و نزیكه‌ی 50 برینداریشی لێكه‌وته‌وه‌.

Back to top button