قەیس خەز عەلی، هەواڵگری ئەمریکا کۆمەلێک پەیجی فیسبوک لەعێراق بەڕێوەدەبەن، بۆ نانەوەی ئاژاوە

 

لەگەڵ ئەوەی دۆخی عێراق تادێت ئالۆزتر دەبێت بە تایبەت پارێزگای بەسڕا هێشتان بەدەست ئاریشەکانی کەمی خزمەتگوزاریەکان دەنالێنن و گرووپە میلیشاکان تۆمەت بۆ ئەو پەیج و گرووپانە دروستدەکەن، کەهانی خۆ پیشاندان دەدەن و بەپەیجی سەر بە ئەمریکا ناویان دەبەن.

قه‌یس خه‌زعه‌لى، ئه‌میندارى گشتیی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانى شیعه‌، له‌ گوته‌یه‌كیدا به‌ بۆنه‌ى مه‌راسیمی مانگى موحه‌ڕه‌مه‌وه‌، ڕای گه‌یاند: “گه‌لى عێراق له‌دۆخێكى خراپی بێ كارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریدا ده‌ژى، كه‌ هیچ كات ئه‌م دۆخه‌ی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌”.

 

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان ئامانجیان هه‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ئاگایانه‌ به‌ڕێوه‌بچن، ده‌بێت چاكسازیی له‌ شێوازى سیستمى سیاسی بكرێت.

خه‌زعه‌لى كه‌ میلیشیایه‌كی هه‌یه‌ و به‌نزیك له‌ كۆمارى ئیسلامی ئێران داده‌نرێت، گوتیشی: “په‌یجه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى ئه‌مریكاوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن بۆ نانەوەی ئاژاوە”.

Back to top button