یەکێتی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، هەناردەکردنی بەنزینی ژەهراوی ئازاد دەکات

دوای ئەوەی لە ڕابردوو چەند بەرپرسێکی یەکێتی لە مەرزی باشماغ بەنزینی ژەهراوی هەناردەی هەرێمی کوردستان کرد،سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت له ڕێگه‌ى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه دوو تانكه‌ر به‌نزینى ژه‌هراوى هێنراونه‌ته هه‌رێمی کوردستانەوه كه هۆكارێكى سه‌ره‌كى توشبوون بە شێرپه‌نجه‌یە.
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشکرایکردووە “ڕۆژى 28/8/2018 له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانه‌وه 2 تانكه به‌نزینى كۆمپانیاى (قه‌یوان) هاتووه‌ته سلێمانى، كه له پشكنین ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌ى بێنزاین تێیدا 2.2 بووه كه ماده‌یه‌كى پڕاوپڕ ژه‌هراوییه و هۆكارێكى سه‌ره‌كى توشبوونه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه “هه‌مان ڕۆژ نووسراو كراوه بۆ كۆمپانیاى (لۆكس ئه‌یجنسی) كه كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلییه له كوالێتى كۆنترۆڵى مه‌رزه‌كه، كه ئه‌م به‌نزینه ژه‌هراوییه و ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواى چه‌ند ڕۆژێك ڕاگرتنى تانكه‌ره به‌نزینه پڕ له ژه‌هره‌كان له مه‌رزه‌كه، فێڵێکی شه‌رعی بۆ كراوه و هێنراونه‌ته هه‌رێمه‌وه”.