ئەمریکا ئاسمانی ئێرانی قەدەغەکرد

لەگەڵ زیادبوونی گرژی نێوان ئەمریکاو ئێران، گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ژمارەیەک کۆمپانیای وەبەرهێنانی جیهانی لە ئێران کشانەوە، هاوکات گەشتی ژمارەیەک کۆمپانیای فڕۆکەوانی وەستێنرا  لە دواترین پێشهات، ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی ئاسمانی ئێراندا

 

بەپێی هەواڵێکی میدیا جیهانیەکان کەمێک بەر لە ئێستا ئەمریکا بە فەرمی بڕیاری قەدەغەکردنی ئاسمانی ئێرانی دەرکردووە، بەمەش قەبارە و کێشەی ئابووری ئێران گەورەتر دەبێت.

شایەنی گوتنە  بڕیاری قەدەغەکردنی ئاسمانی ئێران لە چوارچێوەی بڕیارەکانی،گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێرانە.

Back to top button