شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئێستا ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتووه‌، شیعه‌ به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شبوون

 

دوای تێپەڕینی چوار مانگ بەسەر هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا نەتوانراوە گفتوگۆکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی پەرلەمان بگەیێنرێتە بنبەست،ئه‌ندامێكی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌وه‌ده‌كات به‌هۆی دابه‌شبوونی شیعه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا كورد ده‌رفه‌تێكی زێڕینی له‌به‌رده‌ستدایه‌.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: ” له‌ ئێستادا ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتووه‌، شیعه‌ به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شبوون و هه‌ریه‌ك له‌و دوو به‌ره‌یه‌ش چاویان له‌ كورده‌، ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت كورد داواكاریه‌كان بچه‌سپێنێت تا كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ببنه‌وه‌ به‌ ناوچه‌ به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش و له‌دوای ئه‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكرێت.

Back to top button