ترامپ سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

له‌ باره‌ی سه‌ردانیكردنی ترامپ بۆ ئێرله‌ندا، گوتەبێژی حكومەتی ئێرلەندا رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا سەردانێكی هەڵوەشاندۆتەوە كە بەنیاز بووە بیكات بۆ وڵاتەكەی لە مانگی 11ی ئه‌م ساڵ بەهۆی كێشەی خشتەی كارەكانییەوە.”

كۆشكی سپی لە مانگی هەشتدا ڕایگەیاندبوو، (دۆناڵد ترامپ) لە مانگی 11ی ئه‌م ساڵ لە چوارچێوەی گەشتێكیدا بۆ ئەوروپا سەردانی ئێرلەندا دەكات و پێش ئەوە سەردانی فەڕەنسا بكات تاوەكو بەشدار بێت لە ئاهەنگێكدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر پەیماننامەیەكدا كە كۆتایی بە جەنگی جیهانی یەكەم هێنا.

لە واشنتۆن گوتەبێژی كۆشكی سپی گوتی.” كه‌ واشنتۆن هێشتا بڕیاری كۆتایی نەداوە سەبارەت بەوەی كە ئایا ترامپ سەردانی ئێرلەندا دەكات لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ پاریس یاخوود نا.

گوتەبێژی كۆشكی سپی (سارا ساندەرز) بە ڕۆژنامەنووسانی راگه‌یاند.” كه‌ دۆناڵد ترامپ لە مانگی 11دا گەشت دەكات بۆ پاریس وەكو چۆن پێشتر ڕاگەیەندراوە، بەڵام ‌هێشتا بڕیارمان نەداوە لەسەر ئەوەی ئێرلەندا یەكێك دەبێت لەو وڵاتانەی ناوبراو سەردانی دەكات لەم گەشتەدا یان نا، دوای ئەوەی دڵنیا بووینەوە پێتان ڕادەگەیەنین.

ژمارەیەك گروپ ڕایانگەیاندبوو، لەمیانەی سەردانەكەی ترامپدا بۆ ئێرلەندا لە دبلنی پایتەختی ئێرلەندا خۆپێشاندان ساز دەكرێت.

وتەبێژی حكومەتی ئێرلەندا لە تویتەر نوسیویەتی، سەردانەكەی سەرۆكی ئەمریكا دواخراوە.

Back to top button