تووی رهش دهتپارێزێت لهم نهخۆشیه كووشندانه.
تووی رەش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، كانزا، ریشاڵ، ماددە دژە ئۆكسانەكان كە بایەخی تەندروستی بەرزیان هەیە.”
تووی رەش بڕێكی كەمی وزە لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە هەر (100) گرام نزیكەی (43) كالۆری بەلەش دەبەخشێت، رێژە بەرزەكەی ریشاڵ كە دەگاتە (5.3) گرام لە هەر (100) گرام تووی رەشدا بەهایەكی خۆراكی بەرزی بەم میوەیە داوە بەتایبەتی كە ماددەی زایلیتۆل لەخۆدەگرێت كە جێگرەوەیەكی كەم وزەی شەكرەو لەسەرخۆ لە كۆئەندامی هەرسدا هەڵدەمژرێت بەمەشەوە نابێتە ئەگەری بەرزبوونەوەیەكی خێرای ئاستی شەكری خوێن.
تووی رەش ئاوێتە (فلاڤۆنۆ) یدەكانی وەكو (تانین) و ترشی (گالیك) و (كاتێچین) و (كامفیرۆل) لەخۆدەگرێت كە ماددەی دژە ئۆكسانی چاڵاكن و رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەو نەخۆشی دەمارەكان و هەوكردنەكان، هەروەها گۆڕانەكانی پەیوەست بە كرداری پیربوونیش دوادەخەن، ئەمە جگە لە ڤیتامین (C) بە رێژەی (21) گرام لە هەر (100) گرامدا كە دژە ئۆكسانێكی سروشتی بەهێزەو سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات.
تووی رەش ڤیتامین (A، E) و ڤیتامین (K) ی تێدایە، هەروەها (بیتاكارۆتین و لیوتین) كە سیفەتی دژە ئۆكسانیان هەیە، لەگەڵ رێژەیەكی مامناوەندی لە كۆمەڵەی ڤیتامین (B) بەتایبەتی ڤیتامین (B2، B3، B5، B6، B9) كە رۆڵی بەرچاویان هەیە لە (میتابۆلیزم) ی پرۆتین و كاربۆهیدرات و چەوریدا.
تووی رەش كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو: (پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، مەگنسیۆم) ، لەگەڵ رێژەیەكی باش لە كانزای (كۆپەر) كە پێویستە بۆ كرداری (میتابۆلیزم) ی ئێسك و دروستبوونی خڕۆكە سوورو خڕۆكە سپییەكانی خوێن.