ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانگرتنی گشتی ده‌ستی پێكرد
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە داخستی دووکان و بازار و نەهاتنە دەرەوە لە ماڵ، ناڕەزایی خۆیان بە ڕەوتی سێدارەی چالاکانی سیاسی و مووشەکبارانی بارەگاکانی هەردوو لایەنی حزبی دیموکرات لەلایەن ئێرانەوە دەربڕیوە.
مانگرتنەکەی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ۱۲ی۹ی۲۰۱۸ شارەکانی “کرماشان – پاوە – نۆدشە – مەریوان – سنە – سەقز – بانە – بۆکان – مەهاباد” بەشێکی زۆریان دووکان و بازار و مۆڵە گشتییەکانیان داخستووە و مانیان گرتووە.
لای خۆشیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی و دامودەزگا ئەمنییەکان بەم هەڵوێستەی خەڵک سەریان سوور ماوە و لەڕێگەی دەست و پەیوەندییەکانی خۆیان و هەندێ تاقم و گرووپەوە بڕیارە دوانیوەڕۆ زەخت و گوشار بخەنە سەر هەندێ لە مۆڵەکان کە بکرێنەوە”.
له دوای تۆپبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات له ڕۆژئاوای كۆیه به هاوكاری لاهور جه‌نگی كه زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حیزبی دیموكرات گواستبویه‌وه بۆ سه‌كۆی موشه‌كی ئێران ، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند هاوڵاتییه‌كی كورد له سێداره دران له ڵایه‌ن حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بانگه‌واز ئاراسته‌ی كوردان له رۆژهه‌ڵات كرا و مانگرتنی گشتی زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرته‌وه.