په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان سه‌ركۆنه‌ی یه‌كێتی و دژی كه‌مپینه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ده‌وه‌ستنه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی قوباد تاڵه‌بانی سەرۆکی لیستی یەکێتی ده‌ست به‌سه‌ر لیستی زانیارییه‌ تایبه‌تییه‌كانی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیاندا ده‌گرن و په‌یوه‌ندی به‌ مامۆستایانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ و چاوترسێنیان ده‌كه‌ن ، مامۆستایان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربری و په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانیش داواده‌كات سكاڵای یاسایی له‌ سه‌ر كه‌مپینه‌كه‌ی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی تۆمار بكه‌ن .

ساماد سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی گه‌رمیان ڕایگەیاند: ”ئێمە بە ھەموو شێوەیەک ئەوە ڕەت دەکەینەوە کە دامودەزگا و فەرمانگەکان، هەروەها بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ مەرامی دەنگ کۆکردنەوە و ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بەکار بھێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسیش دژی ئەوەیە کە دامودەزگای حکوومەت بەکاربھێنرێت“.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی پەروەردەی گه‌رمیان ده‌ڵێت: ”ئەگەر ئێمە بەڵگە یان شتێکمان ھەبێت، ئەوا بەدواداچوون لەسەر دەکەین و لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو لایەنە پەیوەندیدارە دەکەین کە بەو کارە هەڵساوە، چ لە بەکارھێنانی بینا، چ لە بەکارھێنانی زانیاریی ناو دامودەزگا پەروەردەییەکان بۆ مەرامی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن ، ھەر کەس و لایەنێک بێ، ئەوا بە توندی سەرکۆنەی دەکەین و دژی دەوەستینەوە، بێگومان ئێمە بەدواداچوون دەکەین“.

لە کۆتاییشدا ساماد سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی گه‌رمیان گووتیشی: ”ھەست بەوە دەکەن، لە ڕێگای پەروەردەوە زانیارییەکانیان دزەی کردووە، یان دراوە بە لایەنێکی سیاسی، ئەوا سکاڵای یاسایی لە کۆمیسیۆن لەسەر ئەو دامودەزگایانەی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە تۆمار بکەن، ئێمەش بەدواداچوون دەکەین“.

دوێنێ ۱۱ی ئه‌یلول یه‌كه‌م ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ بانگه‌شه‌ كردن بۆ هه‌ڵبژاردن و یه‌كه‌م هه‌نگاویشی په‌یوه‌ندی كردن بووه‌ به‌ مامۆستایان له‌سه‌ر میلاكی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ،ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی و گله‌ی مامۆستایانی لێكه‌وته‌وه‌و چاودێرانیش ده‌لێن :یه‌كێتی ترسی زۆری له‌ هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ و له‌وانه‌یه‌ بانگه‌شه‌یه‌كی توند بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی خه‌ڵك تێكبدات .

Back to top button