به‌سام عه‌لی : ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و تێكشكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پردێ خاڵی سه‌ركه‌وتنی پارتین

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی ۱۲ـی پارتی لە پارێزگای ھەڵەبجە، ڕایگەیاند:” پارتی لەسەر راسپاردەی سەرۆک مەسعود بارزانی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی ۱۸۳ـی پارتی لە هەڵبکاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرنج دەخاتە سەر دەستکەوتەکانی حزبەکە و پاراستن و بەرگریکردن لە خاکی کوردستان”.

به‌رپرسی لقی ۱۲ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت:” چاوەڕێی سەرکەوتنی گەورە دەکات، چونکە بە دڵنیاییەوە خەڵکی کوردستان دەنگ بەو لایەنە دەدەن، کە ”هەرێمی کوردستانی پاراستووە و ئەو لایەنەش پارتییە“.

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی ۱۲ـی پارتی لە پارێزگای ھەڵەبجە ئاماژەی بە دوو خاڵ ده‌كات كه‌ مێژوویه‌كی پرشنگدارن بۆ پارتی ئه‌وانیش :

– ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و سەلماندنی ناسنامەی کوردستانییەتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

– بەرگریکردن لە خاکی کوردستان لە دژی هێرش و داگیرکاریی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لە دوای خیانەتی گرووپی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر.

بەسام عەلی زۆر گه‌شبینه‌و ده‌شڵێت:” دەنگەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ”بەشێوەیەکی بەرچاو“ زیاد دەکەن”.

دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، گرووپێکی خیانەتکاری ۱٦ـی ئۆکتۆبەر کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی ۷۰ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان،گروپه‌ خیانه‌تكاره‌كه‌ی ناویه‌كێتی یان شه‌رمه‌زارو ڕیسوا كرد .به‌هۆی ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئیرانییه‌كان .

Back to top button