لاهور جه‌نگی ته‌نها ده‌توانم 50 هه‌زار ده‌نگ ته‌زویر بكه‌م

لاهور جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ژوورێكی دروست كردووه، كه بتوانن ده‌نگ بۆ یه‌كێتی له سنوری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌رین زیاد بكه‌ن، وه لاهور جه‌نگی به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتووه، كه ده‌توانێت ته‌نها تا 50 هه‌زار ده‌نگ زیاد بكات بۆ یه‌كێتی له‌مه زیاتر له توانایی ئه‌وانه دا نیه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌باره‌ی قسه‌كانی لاهور جه‌نگی ده‌لێت، لاهور جه‌نگی گوتوویه‌تی كه توانایی گۆڕینی ده‌نگی یه‌كێتی نیه، چونكه هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ده‌توانێت تا 50 هه‌زار ده‌نگ بۆ یه‌كێتی زیاد بكات، ئاراسته گۆڕینی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی نیه وه‌ك ئه‌وه له 12ی 5ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام دراوه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك لاهور جه‌نگی به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتووه، كه توانایی گۆڕانكاری وه‌ك هه‌ڵبژاردنی عێراق نیه، سنوری ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش قورسه چونكه پارتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو چاویان له‌سه‌ر یه‌كێتی و جوڵه‌كانیه‌تی”.