حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له زۆنی سه‌وز راده‌كه‌ن

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوچه‌ی زرگوێزیان چوڵكردووه و به‌هۆی هه‌ره‌شه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، هه‌رسێ حزبی كۆمه‌ڵه‌ی شۆره‌شگێر و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و كۆمه‌ڵه‌ی كۆمیۆنیست، به‌هۆی دابه‌زینی هێزه‌كانی ئێران بۆ ناو شار و شارۆچكه‌كانی زۆنی سه‌وز و پارێزگای سلێمانی، ناوچه‌ی زرگوێزی باشوری سلێمانی به‌جێ دێلن”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” ئه‌م حزبانه خێزانه‌كانیان له نێو باره‌گاكان گواستۆته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار و خۆشیان ناوچه‌كه چۆڵده‌كه‌ن به‌هۆی هه‌ره‌شه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران له‌سه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و حه‌وت مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی دیموكرات و قه‌ڵای دیموكرات كرا”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی قسه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێشمه‌رگه‌كانیان بڵاوه پێكردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران هه‌یه بۆ سه‌ریان له‌ناكاودا بۆ ئه‌وه‌ی زانیان كه‌متر بێت”.
ئەم خۆ ئامادەکردنەی ئەو سێ حیزبەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردو بنکەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆردومانی بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد لە شارۆچکەی کۆیە و بەهۆی لەئەنجامدا ١٦ کەس شەهید بون و نزیکەی ٣٧ کەسیش برینداربون”.