ئه‌مریكا هۆشداری تووندی دا ئێران له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دیموكرات
كۆشكی سپی راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات و هه‌ردوو حزبی دیموكرات له شاری كۆیه بڵاو كرده‌وه و هۆشداری تووندیشی دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر شوێنه دبلۆماسیهكانیان له عێراق به‌تووندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆشكی سپی له راگه‌یاندراوێكی دا رایگه‌یاندووه” هەر هێرشێك بكرێتە سەر شوێنە دبلۆماسیه‌كانی ئەمەریكا لە عێراق، ئەوا “ئێران لێی بەرپـرسیارە” وە ئەمەریكا دەستبەجێ كاردانەوەی توندی دەبێت، هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه” لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشێكمان بینی كە جێی مەترسی بوون بۆ سەر ژیان لە عێراقدا، لەوانە ئەوەی سەر كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە بەسڕە و لە دژی كۆمەڵە بینای باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، هەروەها دەڵێت، “ئێران هیچ كارێك ناكات بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانەی ئەنجام دەدرێن لە لایەن وەكیلەكانی لە عێراق، ئەوانەی بە پارە و ڕاهێنان و چەك پشـتیوانیان لێدەكات”.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئه‌وه‌ش هاتووه” ئەمەریكا ڕژێمی تاران بە بەرپـرسیار دەزانێت لە هەر هێرشێك ببێتە مایەی زیان گەیاندن بە كارمەندەكانمان یان بە شوێنەكانی حكومەتی ئەمەریكا، هه‌روه‌ها كۆشكی سپی به‌تووندی هۆشداری ده‌داته ئێران رایدهگهێنێت”ئەمەریكا كاردانەوەی خێرا و توندی دەبێت بۆ بەرگریكردن لە ژیانی ئەمەریكایـیەكان.”