كۆمسیۆن وه‌ڵامی لاهور جه‌نگی ده‌داته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ میدیای فه‌رمی لاهور جه‌نگی، هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه له هه‌واڵه‌كه‌دا، باس له ده‌نگی مردووی 100 هه‌زار كه‌س ده‌كات، كه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌چێت، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو تێیدا زۆرینه‌ن ده‌لێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌واڵه راست نیه، ده‌لێ” سه‌دا 80ـی تۆماری ده‌نگده‌ران پاككراوه‌ته‌وه، له تۆماری ده‌نگه‌ده‌رانی پێشووتری واتا هه‌ڵبژاردنی قهرلهمانی عێراق پاكتره”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ” هه‌ندرێن محه‌مه‌د رایگه‌یاند” نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار ناوی دووباره و 95 هه‌زار ناوی مردوو و جگه له جیاكردنه‌وه‌ی ناوی تایبه‌ت و ده‌رهێنانی ناوی ده‌نگده‌رانی پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان واتا ناوی ئاوه‌ره‌كان، ئه‌مانه هه‌مووی لهداتابهیسهكان ده‌رهاتووه، هه‌موو لایانه‌كانی ناو كۆمسیۆن ئاگادارن كه تۆماری ئه‌مجاره‌ی ده‌نگده‌ران له‌هه‌موو تۆماره‌كانی تری ده‌نگده‌ران پاكتره”.
هه‌ر له‌و باریه‌وه میدیای لاهور جه‌نگی بۆچوونی هه‌ردوو حزبی ئیسلامی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، ده‌لێن، كه تۆماری ده‌نگده‌رانی دهۆك پاك نیه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌لێت، ته‌واوی ئه‌و حزبانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتینه زۆرینه‌ی كۆمسیۆن پێكده‌هێنن، واتا زۆرینه‌ن، ده‌لێت، ئه‌م ده‌نگۆیانه بیانووی ئه‌و حزبانه‌یه كه جه‌ماوه‌ره‌كانیان چیتر ده‌نگیان پێنادات، ئینجا دێن به‌م بیانوانه ده‌یه‌وێت نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دابنێن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و حزبانه‌ش له‌ناو كۆمسیۆندا زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران پێكده‌هێنن بۆیه ئه‌م ده‌نگۆیانه ئه‌وه‌نده‌ی شه‌رێكی سیاسی ناوه‌خۆییه هیچ په‌یوه‌ندی به كۆمسیۆنی و تۆماری ده‌نگده‌ران نیه”.