توركیا: ئه‌مریكا به‌وردی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ هێرشی سه‌ر حزبه‌كانی دیموكرات ده‌كات

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی فه‌رمی توركیا له‌زاری جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كردووه‌”  کە دوای بۆردوومانی بارەگاکانی حزبه‌كانی دیموكرات لە شاری کۆیە، چەند تیمێکی بیانی سەردانی شوێنەکەیان کردووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن”.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی له‌ زاری جێگری سكرتێری (حدك) بڵاو كردۆته‌وه‌، كه‌ ئەوان واتا حزبی دیموكراتی كوردستان” غافڵگیربوونە لە رووداوێکی لەو شێوەیە، جێگری سكرتێری حدك ” ئاماژەش بەوە دەکات کە ئێران یەکەمجارە بەم جۆرە سەروەریی خاکی عێراق ببەزێنێت و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەمە پێشێلکارییەکی نێودەوڵەتییە.

 دکتۆر ئاسۆ حەسەن زادە جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌ ئاژانسه‌كه‌ی گوتووه‌ “بەهۆی ئەوەی رژێمی ئێران هەمیشە ئامرازی توند و هێرشی تیرۆریستی بەرامبەر ئێمە بەکارهێناوە، چەند مانگێکیش بوو بەرپرسانی سەربازیی ئێرانی بە ئاشکرا هەڕەشەیان دەکرد کە هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانمان تەنانەت لەناو قوڵایی هەرێمی کوردستان، ئێمەش فێربووینە کە لەبەرامبەر ئەو جۆرە مەترسییانە رێککاری پێویست بگرینەبەر بەڵام رەنگە پێشبینی ئەوەمان نەکردووە کە لەم کاتەدا بەو ئامرازە قوڕەسەی هێرش بکاتە سەرمان”.

هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه‌”چونکە ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیی لە رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ نەیارانی خۆیدا کە لە دەرەوەی سنوورەکانی بەشێوەیەکی وا قورس زەبر لە هێزێکی نەیاری خۆی دەوەشێنێت، بۆیە تا رادەیەک دانی پێدادەنێم کە لەوبارەوە غافڵگیربووین، لەبارەی ئەو دەنگۆیەی کە گوایا ئەم مووشەکانە لەناو خاکی عێراقەوە ئاراستە کرابن، ئاسۆ حەسەن زادە گوتی: “ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان بەدەسەتەوەنییە کە ئەو مووشەکانە لەناو خاکی عێراقەوە ئاراستە کرابێت، ئێمە پشت بەو گرتە ڤیدیۆیانە نابەستین، بۆخۆمان کەسانی پسپۆڕ و لێزانمان هەیە و سووودمان لە هەندێک پسپۆڕی سەربازیی بیانی وەرگرتووە بۆ دۆزینەوەی لێدانی سەربازی ئەو گورزە لە ئێمە، زیاتر دەمانگەیەنێتە ئەو خاڵە کە ئەم مووشەکانە لەناو خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”هەر ئیستا کۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە کە ئەگەر ئێمە جموجۆڵی سەربازی رانەگرین ئەوا ئەوان بەردەوام دەبن لە هێرشەکانییان، بێگومان ئەو جۆرە هەڕەشانە ئێمە سارد ناکاتەوە لە خەبات و لە هەر شوێنێک پێویست بێت بەرگری لە خەڵک دەکەین، ئێمە لەژێر باری ئەو زەبرەدا هەڵدەستینەوە و خەبات بەردەوام دەبێت و بە هیچ جۆریک ئەو هەڕەشانە وا ناکات ئێمە واز لە کاروباری سیاسیی بهێنین”.

هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كات” کە ئەمریکییەکان هاتوونەتە سەرخەت و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لەمبارەیەوە گوتی: “لەیەکەم رۆژ و دووەم رۆژی دوای رووداوەکەدا، کاردانەوە نیودەڵەتییەکان تەنانەت لە لایەن ئەمریکییەکان تۆزێک لاوازبوون و ئەوەش سەیر دەهاتە بەرچاو، بەڵام ئەمڕۆ ئەمریکییەکان و ناوەندەکانی دیکەی نیودەوڵەتی هاتوونەتە سەرخەت، هەر لەیەکەم رۆژی دوای رووداوەکەش یەک دوو تیمی سەربازیی بیانی سەردانی ئێمەیان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەم بابەتە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”  دەوروبەری ئەو شوێنەی کە بۆردوومان کراوە ٥٠٠ خێزانی سڤیلی ئێرانی تیادایە کە بەهۆی کاری سیاسییەوە لە کۆیە گیرساونەتەوە و لە ساڵی ١٩٩٦ جارێکی دیکەش کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە گوللـە تۆپ ئەو شوێنەی بۆردوومان کردووە”.

Back to top button