مه‌سرور بارزانی بۆ جه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر دۆ هۆكاری كێشه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مڕۆ 12/9/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (جه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر دۆ) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی كه‌نه‌دا و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌م دیداره‌دا وێڕای تاووتوێكردنی دوا پێشهاته‌كان و هاوبه‌شی ئاسایش له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سوپاسی حكوومه‌تی كه‌نه‌دای كرد بۆ پاڵپشتی و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا و پێشوازی له سووربوون و دووپاتكردنه‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ دۆ كرد، كه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی وه‌ك هاوبه‌شێكی به‌هێز له شه‌ڕی كۆتایهاتن به تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا باس له هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵی تیرۆریستان له كه‌ركووك، دیاله، مووسڵ و ئه‌نبار كرا، له‌و باره‌یه‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه و رایگه‌یاند، چاره‌سه‌رنه‌كردنی هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كێشه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه، هاوشان له‌گه‌ڵ هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانه‌وه مه‌ترسییه‌كی جددی بۆ سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه دروست ده‌كه‌ن، كه له شه‌ڕی تیرۆریستان به‌ده‌ستهاتووه.
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌وڵ و هه‌نگاوه به‌رده‌وامه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت له به‌غدا، كه ویست و داواكاری پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان و هاووڵاتیان له‌به‌رچاو بگرێت، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.