حزبی دیموکرات, به وێنه زانیاری له باره‌ی موشه‌كه‌كانی ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له رێگای موشه‌كی دوور هاوێژ قه‌ڵایی دیموكراتی بۆردومانكرد, كه بووه هۆی شه‌هید بوون و بریندار بوونی ژماریه‌كه‌ك پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌و كادری هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی دیموكرات, پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه, حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)، ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا له شاری هه‌ولێر، وێنه‌ی بەڵگە و پاشماوه‌كانی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه لەلایەن سوپای ئێرانەوە ئاراستەی قه‌ڵای حزبه‌كه‌یان كرابوون.
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی سه‌ربازی حدك، ئه‌م مووشه‌كانه له ناو خاكی ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی كۆیه كراون و هه‌ڵگری (جی پی ئێس)، كامێرا و سندووقی ڕه‌شن كه له كاتی هه‌ڵدانیاندا تا پێكانی ئامانج زانیارییه‌كان تۆمار ده‌كات.
وێنه‌كان به‌شێكن له پاشماوه‌ی مووشه‌كه‌كان و جی پی ئێسه‌كان، له كاتێكدا به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م پاشماوانه به‌هۆكاری به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ڕاگه‌یاندن ئاشكرا نه‌كراون.